نوسيني:
د. فةيسةلَ قاسم
وه‌رگێڕانی: شاهۆ قه‌ره‌داغی
ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه له سروشتی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست یان ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات ده‌جه‌نگن بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست له كاتی شۆڕشه‌كان و دوای شۆڕشه‌كان ده‌بینین هه‌ندێكیان له هه‌ندێك كات دا وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دیكتاتۆره سته‌مكاره‌كانن. هیچ سه‌یریش نیه، چونكه ئۆپۆزسیۆنه عه‌ره‌به‌كان توشی هه‌مان نه‌خۆشی سیسته‌مه فه‌رمانڕه‌واكان بوون. وه له ڕابردوودا هه‌ستمان به‌وه كردووه كه هه‌ندێ له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان له ڕابردوودا و هه‌تا ئێستاش قۆرخكراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێ بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تییه‌وه. بۆ نموونه له سوریا حیزبی شیوعی سوری له ڕابردوو و له ئێستاش دا موڵكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراوه و تاكه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به سه‌ره سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن. هیچ جیاوازییه‌ك نیه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی. به ده‌ربڕینێكی تر" كه‌س له كه‌س باشتر نیه" ، وه‌ك چۆن سه‌رۆكی سوریا ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك میرات به‌جێهێشت بۆ كوڕه‌كه‌ی، كه‌واته كێشه نیه خاوه‌نی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان به‌جێبهێڵن بۆ كوڕه‌كان و خێزانه‌كانیان. ئه‌م شته‌ش ته‌نیا له سوریا دا نیه به‌ڵكو له میسڕیش به‌هه‌مان شێوه، وه به شێوه‌یه‌كی زه‌ق له سۆدانیش، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بوونه‌ته حیزبێكی خێڵه‌كی ته‌واو، مادام ئۆپۆزسیۆنه‌كان له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان ده‌چن كه‌واته چۆن شۆڕشه‌كانمان سه‌رده‌كه‌ون؟ گه‌له‌كان شۆڕ‌شیان كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیبسی بگۆڕن به كۆكاكۆلا ، یان سبرایت بگۆڕن به سێڤن ئه‌پ؟
عبدالله قوصه‌یمی ساڵی 1963 ده‌ڵێت: "هه‌موو دیكاتۆرێك ئۆپۆزسیۆنێكی دیكتاتۆری هه‌یه هه‌مان سیفه‌ته‌كانی دیكتاتۆره‌كه هه‌ڵده‌گرن ئه‌گه‌ر بگه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات". به شێوه‌یه‌كی تر: ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكتاتۆر هه‌ڵگری زۆرێك له سیفه‌ته‌كانی دیكتاتۆرن. له‌به‌ر ئه‌وه به ڕێگه‌یه‌كی دیكتاتۆری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كاتێك ده‌گه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش ده‌چه‌سپێت له‌سه‌ر عه‌وامی خه‌ڵكیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌وانه‌ی په‌روه‌رده كراون له سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكتاتۆری، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری دا ژیابن بۆ چه‌نده‌ها سه‌ده. زانراوه كه دیكتاتۆر سروشته‌كانی خۆی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گوێزێته‌وه ، باوك له ماڵ دا ده‌بێته دیكتاتۆرێكی بچوك، و مامۆستا له قوتابخانه‌دا، و واعیز له مزگه‌وت دا، و به‌ڕێوبه‌ر له سه‌ر كار، و به‌و شێوه‌یه، به شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆر به‌رجه‌سته ده‌بێت له‌ناو تاكه‌كانی گه‌ل دا. به‌وه‌ش خستنی دیكتاتۆر هیچ قیمه‌تێكی نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیرییه گشتییه نه‌گۆڕدرێت كه به‌جێی ده‌هێڵێت له‌دوای خۆی، چونكه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی دیكتاتۆری دروست كردووه له‌وانه‌یه چه‌نده‌ها دیكتاتۆری تریش دروست بكات.
هه‌ستمان به‌وه كرد هه‌ندێ له‌و شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سیسته‌می قه‌زافی دا له لیبیا به‌قه‌ده‌ر سه‌ره په‌نجه‌یه‌ك جیاوازییان نیه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌ی قه‌زافی ڕووخاو، به‌ڵكو له‌وانه‌یه له قه‌زافی خراپ تر بن له ڕووی ده‌ست گرتن به‌ده‌سه‌ڵات و له‌ناوبردنی ڕكابه‌ره‌كانیانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووباره بوویه‌وه له عێراق له‌دوای خستنی سیسته‌می صه‌دام حسێن، ئه‌مه‌ش وای له هه‌ندێك كه‌س كرد بڵێن "ته‌نها جیاوازی له نێوان سه‌رده‌می كۆن و ئێستادا ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له ڕابردوودا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌ك دیكتاتۆردا ده‌كرد له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی دیكتاتۆره‌كان ده‌یان و سه‌دان و هه‌زارانه" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی جێگه‌ی دیكتاتۆره‌كانیان گرتۆته‌وه مونافه‌سه‌ی دیكتاتۆره‌كان ده‌كه‌ن له ده‌ست گرتن به كورسی و تیرۆر دا، نه‌ك له لیبیا و عێراق به ته‌نها، به‌ڵكو له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌مه كۆنه‌كانی تێدا ڕووخاوه.
بۆ نموونه له صۆماڵ ده‌یان گروپ دروست بوون كه وه‌ك دیكتاتۆره‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، و ئێستاش له سووریا هه‌مان شت دووباره بۆته‌وه.
وه له دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه دیكتاتۆرییه‌ی كه عه‌ره‌ب تووشی بوون ئه‌وه‌یه كه شۆڕش گێڕان له‌ناو خۆیاندا ده‌جه‌نگن له دوای سه‌ركه‌وتن، و وڵات ده‌كه‌نه كاوله. ئه‌وه‌شمان بینی له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕزگاریان بوه له دیكتاتۆره‌كان، موجاهیده‌كان یه‌كتریان سه‌ربڕی له ئه‌فغانستان ، و به‌هه‌مان شێوه له صۆمال و سوریا و عێراق و لیبیاش دووباره بوویه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان شۆڕ‌شیان دژی دیكتاتۆره‌كان نه‌كردووه به‌ڵكو شۆڕیان كردووه بۆ داگیركردنی وڵات و هێنانی دیكتاتۆرییه‌تێكی قورس تر.
به كورتی له‌وانه‌یه شۆڕش دژی دیكتاتۆر به خێرایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام بێگومان كاتێكی زۆری ده‌وێت هه‌تا سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و تۆوه‌ی دیكتاتۆر چاندوویه‌تی له ناخی هه‌موومان دا، له‌به‌ر ئه‌وه شۆڕشه‌كانمان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌و سیفاتانه‌ی دیكاتاتۆره‌كان له‌دوای خۆیان جێی ده‌هێڵن. چونكه ئه‌وه‌ی گه‌له‌كان له چه‌نده‌ها سه‌ده‌دا فێری بوون له‌سه‌ر ده‌ستی دیكتاتۆر ناكرێت له‌ماوه‌ی ساڵێك یان دوو ساڵ دا ڕزگارمان بێت لێی، هه‌تا جگه‌ره‌كێشان به ئاسانی وازی لێناهێنرێت. دیكتاتۆر وه‌ك لاشه له‌ناوده‌چێت ، به‌ڵام ڕۆحی له ناخی ملیۆنه‌ها كه‌س له گه‌له‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ چه‌نده‌ها ساڵ له دوای له‌ناوچوونیشی.
چه‌ند ئاسانه دیكتاتۆرێكمان له‌كۆڵ بێته‌وه، و چه‌ند قورسه نه‌جاتمان بێت له دیكتاتۆری ناخی خۆمان. قه‌زافی مرد، به‌ڵام هێشتا زیندووه له ناخ و ده‌روونی زۆربه‌ی لیبییه‌كان له ڕووی بیركردنه‌وه و كاركردنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتنی ئه‌وانه‌دا ده‌یبینین كه هاتوونه‌ته جێگه‌ی.
ناگه‌ینه سه‌رده‌می تازه له دوای شۆڕشه‌كان به ته‌نها له‌ناوبردنی دیكتاتۆره‌كان، قه‌ت وا نابێت، به‌ڵكو پێویسته چاوه‌ڕێی له‌دایك بوونی سیسته‌م و ئۆپۆزسیۆنی نوێ ببین كه پیس نه‌بووبێت به نه‌خۆشی سیسته‌مه كۆنه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك به ته‌واوی پاك بێت له‌و بیركردنه‌وه دیكتاتۆرییانه‌ی كه چه‌نده‌ها نه‌وه له‌سه‌ری گه‌وره‌بوون.
ڕاستی كرد ئه‌و كه‌سه‌ی وتی" كاری قورس گۆڕینی گه‌له‌كانه، به‌ڵام گۆڕینی حكومه‌ته‌كان خۆی ڕووده‌دات كاتێك گه‌له‌كان ئه‌وه‌یان ده‌وێت"
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق